97/قه‌ل به
قه‌لی وت ڕووت ڕه‌ش بێت
98/ چه‌م
بێ چه‌قه‌ڵ نابێت
99/ له هه‌موو
هه‌ورێک باران نابارێت
100/ ئه‌وه‌ی
سمێڵی سوور بێت هه‌مزاغا
نیه
101/ نان ئه‌و
نانه‌یه ئه‌مڕۆ له‌خوانه
102/ ده‌ستی
ماندوو له‌سه‌ر سکی تێره
103/گۆشتی لاڕانی
خۆت بخۆ مننه‌تی قه‌ساب
هه‌ڵمه‌گره
104/ تا خاوه‌ن ماڵ دزی گرت،دز خاوه‌ن
ماڵی گرت
105/ که زۆر
هات قه‌واره به‌تاڵه
106/ ماڵ له
خۆی نه‌بوو میوانیش ڕووی
تێکرد
107/ سه‌ری نایه‌شێت
په‌ڕۆی لێ به‌ستووه
108/ که‌ڵه‌شێریش
نه‌بێت ڕۆژ ئه‌بێته‌وه
109/ سه‌فه‌رو
مه‌عامه‌له سه‌نگی مه‌حه‌که
110/ کاری ئه‌مڕۆ
مه‌خه‌ره سبه‌ی
111/ گیا له‌سه‌ر
بنجی خۆی ئه‌ڕوێته‌وه
112/ به‌رد له
جێ ی خۆی سه‌نگینه
113/ دۆم بێت و
کڵاش بۆ خۆی دروست کات
114/ مار ڕقی له
سیره، سیریش له به‌رده‌م کونی
مار ئه‌ڕوێت
115/ سه‌لکی سیری
یان قنچکی پیازی
116/ هه‌موو شتێک
به خوێ، خوێش به مانا
117/ ماڵی قه‌ڵب
سه‌ر با خاوه‌نێتی
118/ ماست نیه
به ده‌مته‌وه دیار
بێت
119/ چی بچێنیت
ئه‌وه ئه‌دووریته‌وه
120/ پاره بده‌و
مه‌لا له مزگه‌وت ده‌رکه
121/ سه‌یری
دایک بکه‌و ، دوێته بخوازه(داڵک
بدوێنه‌و دوێته بخوازه)
122/ماسی له
به‌حرا سه‌ودا ناکرێت
123/ شه‌ل نی
یه پێ ی شکاوه
124/ قه‌دری
زێڕ لا ی زه‌ڕه‌نگه‌ره
125/ ئاش له
خه‌یاڵێک ، ئاشه‌وان
له خه‌یاڵێک
126/ به به‌ردێک
دوو چۆله‌که‌ی کوشت
127/ برسێتی
ڕه‌گی هاری به‌ده‌مه‌وه‌یه
128/ دار هه‌ڵبڕه
سه‌گی دز دیاره
129/دوو پشکه
له‌خۆی به‌شکه
130/ بۆ ڕیش جوو
سمێڵیشی دانا
131/ مریشک هێلکه‌ی
قازی کرد قنگی
دڕا
132/ به قه‌د
به‌ڕه‌که‌ی خۆت قاچ ڕاکێشه
133/ هه‌ر که‌س
به لێفه‌ی خۆی بنوێ
134/ کێ خواردوویه‌ته‌وه‌و
کێ ی گرتووه
135/ بانێکه‌و
دوو هه‌وا
136/ به‌ڕه
لای ته‌نکیه‌وه ئه‌دڕێ
137/ کونه مشکی
لێ بووه به قه‌یسه‌ری
138/ گه‌وره
ئاو ئه‌ڕێژێ و بچوکیش
قاچی تێوه‌ر ئه‌دات
139/کوێر تا ئه‌مرێ
به‌تامای دوو چاوی ساغه
140/ کاسه‌ی
پڕ ئاشتی ماڵه
141/ ئه‌وه‌ی
که بۆ گوو که‌ر هه‌ڵ ئه‌که‌وێت
بۆ ڕاوکه‌ر هه‌ڵ ناکه‌وێت
142/ نان بۆ نانه‌وا
گۆشت بۆ قه‌ساب
143/ له کاتی
ڕاوا نه‌بێت گووی نایه‌ت
144/ به‌ری ڕۆژ
به بێژنگ ناگیرێت
145/ دوو گا له
دۆڵێکا ڕه‌نگی یه‌ک نه‌گرن
خوی یه‌ک ئه‌گرن
146/ ندی و بدی
کورێکیان بوو له جیاتی
ناوک کێریان بڕی
147/تف هه‌ڵده
ناو چه‌وانی خۆت ئه‌گرێته‌وه
148/ کای کۆن
به‌با مه‌که
149/ هه‌تا گوندۆر
گوندۆر بوو خزمی مه گه‌له‌ک
زۆر بوو، گوندۆر هاته
بڕانێ خزمی مه هاته
قڕانێ
150/ گۆزه‌ی
تازه ئاوی خۆشه
151/ئه‌و ماسته
بێ موو نی یه
152/ ئه‌و باوکه‌ی
مه‌له‌وان بوو کوڕه‌که‌ی
ئاو بردی
153/ به‌رد تل
بده، بێ کار مه‌به
154/ دۆم به
دانیشتن ماڵی وێرانه
155/ کا هی خۆت
نه‌بوو کایێنه‌که هی
خۆت بوو
156/ سه‌ری بێ
ده‌لاک مه‌تاشه
157/ مریشک هێلکه‌ش
ئه‌کات و ڕیقنه‌ش ئه‌کات
158/ گۆم تا قووڵ
بێت مه‌له‌ی خۆشه
159/ له ئاوی خووڕ مه‌ترسه
له ئاوی مه‌نگ بترسه
160/ له بخۆر
مه‌ترسه له نه‌خۆر
بترسه
161/ ده‌ریا
به ده‌می سه‌گ گڵاو نابێت
162/ باری که‌ر
دایم قورسه
163/ بووکێ له‌گه‌ڵ
تۆمه خه‌سوو تێبگه
164/ دیوار له‌گه‌ڵ
تۆمه‌و پاسار گوێت لێ
بێت
165/ هه‌موو
که‌س له شه‌ڕواڵی خۆی
دا پیاوه
166/ که‌س به
دۆی خۆی ناڵێت ترشه
167/ ئه‌یه‌وێت
ماسی بگرێت و قاچیشی ته‌ڕ
نه‌بێت
168/ ده‌سته
چه‌وره‌که‌ی خۆت به
من مه‌سڕه
169/ مردوو له‌وه
پاکتر ناشۆرێت
170/ له ئاش
زۆری پێچووه، له ڕێگا
په‌له په‌لیه‌تی
171/ دوای کڵاوی
با بردوو مه‌که‌وه
172/ ئه‌و هه‌ویره
ئاو زۆر ئه‌کێشێت
173/ ته‌شی ڕێس
ته‌شی ڕێس بێت به‌کلکی
که‌ریش بێت ئه‌ی ڕێسێت
174/ بیانووی
تڕ نانی جۆیه
175/به‌ختی له
هه‌موو شتێکدا ڕه‌شه،ته‌نها
له شووتی دا سپی یه
176/ سه‌ری له
به‌ر هه‌تاو سپی نه‌کردووه
177/ من هه‌ر
به پاڵووت ئه‌که‌م و
تۆ هه‌ر ئه‌بیت به پاشوو
178/ من ئه‌ڵێم
نێره ئه‌و ئه‌ڵێت بیدۆشه
179/ ڕێوی به
کونا نه ئه‌چوو شتێکیشی
به‌ست به‌خۆیه‌وه
180/ که گوورگ
پیر بوو ئه‌بێت به مه‌خسه‌ره‌ی
سه‌گ
181/ڕێوی له
کونی خۆی هه‌ڵگه‌ڕێته‌وه
گه‌ڕ ئه‌بێت
182/که‌ری دێز
حه‌ز به تۆپینی خۆی و
زه‌ره‌ری ساحێبی ئه‌کات
183/ نان خۆر‌ت
بمرێ به‌س مشور خۆر‌ت نه‌مرێ
184/ ئه‌وه‌ی
ده‌تگرێنێت دۆسته، ئه‌وه‌ی
که پێت پێ ئه‌که‌نێ دوژمنته
185/ له ده
گوێز گوێزێک پووچ ئه‌بێت
186/ که جام
پڕ بوو لێ ی ئه‌ڕژێ
187/ سه‌رێکی
هه‌یه‌و هه‌زار سه‌ودا
188/له ده‌رگای
هه‌ر که‌سێکت دا له ده‌رگات
ئه‌ده‌نه‌وه
189/ ده‌نگی
ده‌هۆڵ له دوور خۆشه
190/ ئه‌گه‌ر
مار جارێک پێوه‌ی دایت
خوا بیگرێ، ئه‌گه‌ر بوو
بو دوو جار خوا تۆ بگرێت
191/ با له هه‌ر
کوێیه‌که‌وه بێت ئه‌و
له‌وێ شه‌ن ئه‌کات
192/ له کانی
یه‌ک ئاوت خوارده‌وه
لێڵی مه‌که
193/ دار به
ته‌وری وت گه‌ر کلکت له
خۆم نه بوایه توانای
بڕینمت نه ده‌بوو
194/ هه‌ردووک
جاشی ماکه‌رێکن
195/ ئه‌وه‌ی
به‌رز بفڕێت نزم ئه‌نیشێته‌وه
196/ سوار تا
نه‌گلێ نابێت به سوار
197/ قه‌رز کۆن
ئه‌بێت نافه‌وتێت
198/ قه‌رز دوو
ماڵ ئاوه‌دان ئه‌کاته‌وه
199/ ماڵی زیاد
سه‌ر ناشکێنێت
200/ قومارچی
دۆڕاو نه‌ڵێت به .......ه‌وه
دڵی ئه‌ته‌قێ
201/ ئاشی نه‌زان
خوا ئه‌یگێڕێت
202/ خوا تا کێو
نه‌بینێت به‌فری تێ ناکات
203/ به‌ردی
بچووکیش سه‌ر ده‌شکێنێ
204/ هه‌موو
گیانله‌به‌رێک گۆشتخۆره
به‌س ناوی گورگ به‌ده
205/ بزن هه‌میشه
قنگی به ده‌ره‌وه بوو
که‌س ناوی نه ده‌برد،مه‌ڕ
یه‌ک جار قنگی به‌ده‌ر
که‌وت
کردیان به
چه‌پڵه
206/ چه‌پڵه
به یه‌ک ده‌ست لێ نادرێت
207/ ئه‌وه‌نده
مه‌ڵێ گوێت لێ نه‌گرن،
ئه‌وه‌نده‌ش گوێ ڕامه‌گره
سه‌رت بێته ژان
208/ مناڵی بچووکیش
خه‌ونی گه‌وره ده‌بینێت
209/ هه‌ر که‌س
ده‌چێته قه‌بری خۆی
210/ ماڵی نه‌خۆری
بۆ چه‌کمه سۆری
211/ بزن بۆ شه‌وێکیش
شوێنی خۆی خۆش ئه‌کات
212/ ئه‌گه‌ر
گوڵ نیت دڕکیش مه‌به
213/ که‌چه‌ڵ
که ده‌رمانکه‌ر بێت
ده‌رمانی سه‌ری خۆی ئه‌کات
214/ ساڵی خۆش
له به‌هاره‌که‌یدا دیاره
215/ مه‌ستی
و ڕاستی
216/ قسه یان
له شێت یان له مناڵ
217/ له برسا
بمری له گه‌ڵتا ئه‌گری
نانت ناداتێ
218/ گۆم تا قووڵ
بێت مه‌له‌ی خۆشه
219/ بانگی موحه‌مه‌د
به ئاشکرا خۆشه
220/ به‌رخی
نێر بۆ سه‌ر بڕینه
221/ که‌ره
مه‌مره به‌هاره کورتانت
بۆ دێت له ش